ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سوودەکانی خواردنی سیر لە وەرزی سەرمادا

سیر بە یەکێک لە خۆراکە سەرەکییەکان، هەروەها زیادکردنێکی باش بۆ ژمارەیەکی زۆر لە خواردنەکان لە هەموو چێشتخانەکانی جیهاندا دادەنرێت و بەکارهێنانیشی لە وەرزی سەرمادا زیاد دەکات.

بە پێی “روسیا ئەمڕۆ”، دکتۆر ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ ئاماژە بەوە دەکات کە زۆر کەس لە وەرزی سەرمادا سیر دەخۆن بۆ خۆپاراستن لە سەرمابوون وەک دژە ڤایرۆس. بەڵام ئایا بە راستی سیر پارێزەرە لە سەرما؟..

بە وتەی ناوبراو سیر لە لیستی حەوت خۆراکی دەوڵەمەندە بە مادەی چالاکی بایۆلۆجی کە سوودی بۆ تەندروستی هەیە.

بە خواردنی سیر، جەستە ئەلیسین بەدەست دەهێنێت، “مادەیەک کە کاریگەری دژە ڤایرۆسی بەهێزی هەیە”، جگە لەوەش رێژەیەکی بەرزی دژە ئۆکسانی تێدایە، هەروەها سیر لە زۆرێک لە رێجیمەکانی دژە شێرپەنجەدا هەیە، بە وتەی ئەو، سیر بەسوودە بۆ خۆپاراستن و چارەسەری هەڵامەت.

دەڵێت: “بەڵام هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە کە سیر لە سەرمادا پارێزەر بێت، لە راستیدا دەتوانێت بەرگری سروشتی جەستە چالاک بکات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودەکانی قۆخ بۆ منداڵان

lana

چۆن خۆت لەوشكبونەوەی پێست دەپارێزیت

lana

شەش خووی بۆ پاراستنی تەندروستی مێشک

lana