zagros news agency

ئەو خواردنانەی یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی پەنکریاس دەدەن

هەڵبژاردنی سیستمی خۆراکی تەندروست ڕۆڵێکی گرنگی لە چارەسەرکردنی هەوکردنی پەنکریاسدا هەیە، پەنکریاس یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی ڕێژەی شەکری لەش دەدات و لەڕێگەی دەردانی ئەنزیمەکانیەوە یارمەتی هەرس کردنی خواردن دەدات، بەڵام لەکاتی هەوکردنیدا کردارەکانی تێکدەچێت.

ئەو کەسانەی نەخۆشی هەوکردنی پەنکریاسیان هەیە پێویستە ئەو خواردنانە بخۆن کە دەوڵەمەندن بە پڕۆتینەکان و ڕێژەیەکی کەم چەوری ئاژەڵیان تێدایە، چونکە ئەو خواردنانە دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان، هەروەها گۆشتی بێچەوری و فاسۆلیا، نیسک و شۆرباکان، هەموو ئەو خواردنانە سوودیان هەیە و یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی پەنکریاس دەدەن.

ئەو کەسانەی توشبووی هەوکردنی پەنکریاسن دەتوانن ڕێژەی %30 بۆ 40 کالۆری لە چەوریە ڕووەکیەکانەوە وەربگرن، لەگەڵ ئەوانەشدا سپێناخ، شاتوو یان توو، گێلاس و دانەوێڵەکان هەموو ئەندامەکانی لەش دەپارێزن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: هیچ ده‌رمانێك له‌لایه‌ن بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان فڕێ نه‌دراون

سەڵاح

هۆکارەکانی هەوکردنی سییەکان

lana

لە عێراق 19 كەس بەهۆی تای خوێنبه‌ربوونه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوه‌

سەڵاح