zagros news agency

نیشانەكانی جەڵتەی مێشك

بۆ ڕزگاركردنی ژیانی كەسێك لە جەڵتەی مێشك پێویستی بە دەست تێوەردانی پەلەی پزیشك دەكات، بۆیە چەند نیشانەیەك دەخەینەڕوو بۆ ئاگاداربوون و پاراستنی كەسەكان.

بێهێزی،ئیفلیجبوونی كتوپڕ یان تێكچوونی هەستەكان، كوێربوونی كتوپڕ(زۆربەی كات لە یەك چاودا) یان جووت بینین، تێكچوونی كتوپڕ لە قسەدا،قورس تێگەیشتن لە كەسی توشبوو، گێژبوونی بەردەوام و لە دەستدانی توانای ڕۆشتن، هەستكردن بە سەرئێشەیەكی زۆر بە شێوەیەكی نائاسایی.

بە پێی باسكردنی پزیشكەكان جەڵتەی مێشك بریتییە لە جەڵتەی یەكێك لە خوێنبەرە سەرەكییەكان كە خۆراك دەدات بە مێشك بە شێوەیەكی تەواو یان بەشێكی لەكار دەكەوێت و دەبێتە هۆی ئیفلیجی و لەدەستدانی كارەكانی مێشك یان مردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پزیشکیک: تائێستا پەتای وەرزی بە خێرایی بڵاوبووەتەوە، بەڵام جێی مەترسی نییە

lana

باشترین كات بۆ خواردنی حەبی كالیسیۆم چ كاتێكە ؟؟

lana

لەبارەی بەكارهێنانی دەرزی گەشە بۆ منداڵان هۆشداری دەدرێت

lana