zagros news agency

کاریگەرییەکانی خواردنەوەی ئاوی گەڵای غار بە گەدەی بەتاڵ چین؟

گەڵای غار لە چێشت لێناندا بەکاردێت بۆ زیادکردنی تام و بۆنێکی جیاواز بۆ خواردنەکان هەروەها ماددە خۆراکییە دەوڵەمەندەکانی وەک ڕیشاڵ، (A, B6, C) و کانزاکانی تێدایە سەرچاوەیەکی نایابی دژە ئۆکسێنەرە.

لە ماڵپەڕی ” The Times of India” بڵاو کراوەتەوە باس لە سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەڵای غار دەکات بە گەدەی بەتاڵ، بەم شێوەیە:

١. ئەم خواردنەوەیە یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا و باشترکردنی میتابۆلیزمی گلوکۆز.

٢. کرداری هەرسکردن باشتر دەکات و ئازاری گەدە کەمدەکاتەوە و لە تێکچوون دەیپارێزێت.

٣. وەک دژە هەوکردنێکی سروشتی کاردەکات و ئازاری جومگەکان کەمدەکاتەوە.

٤. یارمەتی پاککردنەوەی سییەکان دەدات، بەتایبەت بۆ جگەرەکێش یان ئەو کەسانەی بەدەست کۆکەی درێژخایەنەوە دەناڵێنن.

٥. ئەم خواردنەوەیە تایبەتمەندی ئارامکەرەوەی هەیە کە ئاستی فشار و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەکی نوێ سوودەکانی شلیک ئاشکرادەکات

lana

ئەم کارانە لە 30 ساڵیدا بکە، بۆ ئەوەی لەدوای 70 ساڵی تەندروست بیت

lana

شەش خوی ڕۆژانە یارمەتیت دەدات بۆ دابەزینی کێشت بە خێرایی

lana