ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پێنج مادەی خۆراکی پێویست بۆ پێستێکی تەندروست

پسپۆران دەڵێن جوانی لە قووڵایی پێستدایە، بۆیە گرنگە ڕێجیمێکی تەندروست پەیڕەو بکەین بۆ ئەوەی سێ چینەکەی پێست بە ماددە خۆراکییەکان دابین بکرێت، کە دەبێتە هۆی درەوشانەوەی پێست.

ئێنرێسا پزیشکی پێست باس لەوە دەکات کە رێجیمێک کە ماددە خۆراکیەکانی تێدا نییە کاریگەری نەرێنی لەسەر پێست دروست دەکات.

لێرەدا پێنج لە ماددە خۆراکییە سەرەکییەکان بۆ پێستێکی تەندروست دەخەینەڕوو:

١. پرۆتین:

پرۆتین ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە دروستکردن و چاککردنەوەی شانەکانی جەستە، پڕۆتین پێویستە بۆ بەرەوپێشبردن و پاراستنی تەندروستی پێست.

٢. ڤیتامین سی:

هەرچەندە بە شێوەیەکی گشتی پەیوەندی بە تەندروستی بەرگری جەستەوە هەیە، بەڵام ڤیتامین C لە چەندین ڕووەوە سوود بە پێست دەگەیەنێت، ئەم ڤیتامینە خانەکانی پێست لە زیانەکانی پەیوەست بە تەمەن دەپارێزێت و گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ ڕێگریکردن لە پیربوون، هەروەها ڤیتامین سی ڕۆڵی هەیە لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین، گرنگە بە ڕادەی پێویست لێی وەربگریت.

٣. ئۆمیگا :٣

ترشە چەوریەکانی ئۆمیگا ٣ کە لە خۆراکەکانی وەک سەلەمون و گوێز و تۆوی کەتاندا هەیە، ناسراون بە پاراستنی دڵ و مێشک، بەڵام ڕۆڵیان هەیە لە تەندروستی پێست و چاککردنەوە و خۆپاراستن لە ئەکزیما.

٤. ڤیتامین A:

ڤیتامین A بە دوو شێوە سوود بە پێست دەگەیەنێت یەکەم، یارمەتیدەرە لە چاککردنەوەی خانە تێکچووەکانی پێست، دووەم وەک دژە ئۆکسێنەرێک کاردەکات کە ڕێگری دەکات لە تێکچوونی پێست و پیربوونی پێشوەختە، بەتایبەتی لە ئەنجامی بەرکەوتنی بە تیشکی خۆر.

٥. سیلینیۆم

سیلینیۆم کانزایەکی سەرەکییە بۆ تەندروستی غودەی دەرەقی، پارێزگاری لە DNA و خانەکان دەکات هەروەها سیلینیۆم دژە ئۆکسێنەرە، کە ڕۆڵی هەیە لە پاراستنی پێست.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە

lana

‎ئەو خۆراکانەی کە نابێت لەگەڵ لیمۆدا بخورێت

lana

لە عێراق ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەڵکشاندایە

یاسین