توێژینەوە نوێیەکان کاریگەری ماست لەسەر ڕێژەی شەکری خوێن دەردەخەن، ماست مەترسی بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا کەمدەکاتەوە و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو دەکات.
توێژینەوەکان ئاماژەیان بەوەکرد خواردنی ماست و بابەتەکانی دیکەی شیرەمەنی مەترسی توشبوون بە نەخۆسی شەکرە زیادناکەن، چونکە ڕێژەیەکی کەم شەکریان تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا باشترە ماستی کەم چەوری بەکاربهێنرێت، ماست و شیرەمەنیەکانی دیکەش ئەو پڕۆتین و ڤیتامینانەەیان تێدایە کە یارمەتی بەهێزوونی ئێسک و ددانەکان دەدەن، بۆیە هەموو کەسێک بێ جیاوازی پێویستییەکی زۆریان پێیەتی.
هۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە:
-زیادبوونی تەمەن
-بۆماوەیی
-جگەرەکێشان
-تەمبەڵی
-نوستنی ناتەندروست
-قەڵەوی
ئەو کەسانەی توشبووی شەکرەن پێویستە سیستمی خۆراکیان ئەم خواردنانە بەڕێژەی گونجاو لەخۆبگرێت، چونکە کۆنتڕۆڵی رێژەی شەکر لەخوێندا دەکەن، ئەوانیش:
-میوە و سەوزەواتەکان
-خواردنە پڕ نیشاستەکان وەک، مەعکەرۆنی لە گەنم دروستکراو، نانی بۆر، برنجی تەواو دروستکراو لە گەنم یان برنجی قاوەیی، چونکە جۆرەکانی دیکەی خواردنە پڕ نیشاستەکان دەبنە هۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا.
-پڕۆتینەکان وەک، گۆشتەکان، پاقلەمەنی و چەرەساتەکان
-بابەتی شیرەمەنیەکان
-زەیتە ڕووەکیەکانی وەک، زەیتی زەیتون و جۆرەکانی دیکە