zagros news agency

مۆرینهۆ نهێنیەکی گەورە دەدرکێنێ

خۆزێ مۆرینهۆی پرتوگالی ڕاهێنەری یانەی فەنەربەخچە لە نوێترین لێدوانیدا نهێنیەکی گەورەی درکاند سەبارەت بە نێوانی خۆی و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید کە کاتەکەی ساڵی 2013 بووە.

مۆرینهۆ دەیگێڕێتەوە دوای دوای دەرکرانیان لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپۆنزلیگی 2013 بەرامبەر دۆرتمۆند پێرێز داوای لێکردوە لە ڕیال مەدرید بمێنێتەوە چونکە هێشتا باشترین یاریزانەکان نەهاتوونە ڕیال،بەڵام مۆرینهۆ ڕەتیکردۆتەوە.

وە لە بەردەوامی قسەکانیدا مۆرینهۆ دەڵێت زۆر پەشیمانە لەو بڕیارەی ئەو کاتە داویەتی،بەڵام تازە کات ڕۆییوە و ناگەڕێتەوە،مۆرینهۆ لە 2010 تاکو 2013 ڕاهێنەری ڕیال مەدرید بووە و خولی ئیسپانی و جامی شای ئیسپانیا و جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ مێرێنگی بەدەست هێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێک لە مەترسیدارترین مافیاکانی ئیتاڵیا له‌ ئیسپانیا دەستگیر كرا

سەڵاح

دەوڵەت باخچەلی: تا مافی هیوا بە ئۆجەلان دەدرێت و دەمیرتاش ئازاد دەکرێت، بەردەوام دەبین

یاسین

بڕوسیا دۆرتمۆند بڕیارێکی نوێ دەدات

یاسین