ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئۆمیگا سێ چ کاریگەرییەک لەسەر جەستە دروست دەکات؟

ترشە چەورییە فرە نەتێرەکانی ئۆمیگا سێ پۆلێکە لە ماددە چالاکە زیندووەکان، بەرپرسە لە باشترکردنی سیستمی بەرگری و دڵ و خوێنبەرەکان و جومگەکان.

دکتۆر ئیرینا پۆپکۆڤا پسپۆڕی خۆراک رایگەیاند ” ئۆمیگا ٣ بریتین لە ترشە چەورییە گرنگەکان کە جەستەمان ناتوانێت بە تەنیا بەرهەمی بهێنێت ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە پاراستنی تەندروستی، یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش و باشترکردنی سوڕی خوێن و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان هەروەها تەندروستی مێشک باشتر دەکات و مەترسی خەمۆکی کەمدەکاتەوە”

ئۆمیگا سێ تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە، ئازار و ڕەقبوون کەمدەکاتەوە کە لە ئەنجامی هەوکردنی جومگەکانەوە دروست دەبێت، یارمەتی شێدارکردنی پێست دەدات، تەندروستی قژ باشتر دەکات هاوکات یارمەتیدەرە بۆ رێگریکردن لە وشکبوونەوەی چاو.

بۆ ئەوەی بزانیت ئاستی ئۆمیگا سێ لە جەستەدا کەمە یان نا، پێویستە گرنگی بە چەند نیشانەیەک بدەیت، کە بریتین: وشکبوونەوەی پێست، زیادبوونی خوران، کەمبوونەوەی تەرکیز، زیادبوونی فشارە دەروونییەکان.

سەرچاوەکانی ئۆمیگا سێ ەتوانرێت لە جۆرەها خۆراک و بەرهەم و تەواوکەرە خۆراکییەکانەوە بەدەستبهێنرێت لەوانە ماسی سەلەمون، ماسی ساردیس و ماكریل، ماسی تونە، تۆوی کەتان، گوێز، هێلکە و بەرهەمە شیرەمەنیەکان،

هەروەها دەتوانیت تەواوکەرە خۆراکیەکان بخۆیت کە ڕێژەیەکی بەرزی ئۆمیگا ٣ی تێدایە، ئەمەش بە گونجاو دادەنرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمییەکەی لە جەستەدا.

ئەو دکتۆرە باسیشی لەوە کرد کە جەستە بە باشترین شێوە ئۆمیگا سێ هەڵدەمژێت کاتێک لەگەڵ ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە چەوری و دژە ئۆکسێنەر بخورێت، ژەمە دەرمان و ماوەی چارەسەرکردن بەندە بە تەمەن و باری تەندروستی و ئاستی چالاکیی جەستەیی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودەکانی ناوکی کولەکەی زەرد بۆ پێست

lana

سوودە تەندروستیەکانی هەنگی دونیا

lana

سوودەکانی شویت بۆ قژ

lana