zagros news agency

ئەو هۆکارانەی کاریگەرییان لەسەر تەندروستی مێشک هەیە

توێژەران ئەو هۆکارانەیان ئاشکرا کردووە کە کاریگەرییان لەسەر بچووکبوونەوەی مێشک هەیە.

توێژەرانی زانکۆی چین بە هاوکاری کۆمەڵێک کەسی بەساڵاچوو کە مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی بیرچوونەوە هەیە ئەو هۆکارانەیان ئاشکرا کردووە کە کاریگەرییان لەسەر بچووکبوونەوەی مێشک و تێکچوونی خانەکانی مێشک هەیە.

توێژینەوەکە دەریخستووە ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە، هەروەها ئەوانەی ئاستی هەندێک پرۆتینیان لە جەستەدا کەمبووەتەوە، گۆڕانکاری خێراتری مێشکیان بەخۆوە بینیوە و زووتر تووشی بیرچوونەوە بوون.

ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخستووە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و شەکرە و نەخۆشیەکانی خوێنبەرەکان کاریگەری نەرێنییان لەسەر بارودۆخی مێشک هەیە، هەروەها ماندوێتی درێژخایەن و کەمخەوی و خۆراکی ناهاوسەنگ و هەوکردنی ڤایرۆس، کۆنتڕۆڵکردنی ئەم هۆکارانە یارمەتی باشترکردنی تەندروستی مێشک و دواخستنی پیربوون دەدات.

هەروەها ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، مەترسی تووشبوونیان بە تێکچوونی خانەکانی مێشکیان زیاترە بەراورد بەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فه‌رمانێك كه‌ له‌ هه‌شت خاڵ پێكهاتووه‌ له‌ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەرچوو

سەڵاح

نەشتەرگەری چاندنی چیپی Neuralink بۆ یەکەم نەخۆش ئیفلیجی ئەنجام درا

یاسین

ئەو خۆراکانەی پێویستە لێیان دوور بکەوێتەوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە

lana