چەند گرنگە ڤیتامینD لە جەستەدا کەم نەبێتەوە، بەهێندەی ئەوەش گرنگە زیاد لە پێویستی خۆی نەبێت چونکە بە هەمان شێوەی کەمییەکەی زۆربوونیشی زیانی هەیە.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی “RT Arabic” بڵاو کراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە زیادبوونی ڤیتامین D بە ڕێژەیەکی زۆر لە جەستەدا کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات چونکە زۆر خواردنی دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی ڤیتامینD بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کالیسیۆم لە خوێندا، ئەو کەسانەی بەدەست ژەهراویبوونی ڤیتامین D دەناڵێنن لەوانەیە تووشی کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و سکچوون و ڕشانەوە و لاوازی و دەمارگیری ببن.
هەروەها هۆکارە بۆ دەرکەوتنی کۆمەڵێک نیشانەی تر وەک تێكچوونی لێدانی دڵ، دابەزینی کێش بە شێوەیەکی لەناکاو، هەستکردن بە تیوێتی زۆر و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.