zagros news agency

ئەو خواردنەوەیەی مەترسی شێرپەنجەی قۆڵۆن زیاد دەکات

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک کە لەم دواییانەدا ئەنجام دراوە دەرکەوتووە، کە خواردنەوەیەک مەترسی شێرپەنجەی قۆڵۆن زیاد دەکات، کە دووەم جۆری شێرپەنجەیە زۆرترین مردنی لێدەکەوێتەوە، هەروەها لەم ساڵانەی دواییدا بە شێوەیەکی بەرچاو رێژەکەی لە نێوان ژناندا زیادی کردووە.

بەپێی ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەی بڵاو کراوەتەوە، خواردنەوەی ئەو خواردنەوە شیرینانەی شەکریان زۆر تێکراوە لە تەمەنی هەرزەکاریدا، ڕەنگە ئەگەری توشبوونی خانمان بە شێرپەنجەی قۆڵۆن زیاد بکات.

بەپێی ئەو توێژینەوانەش کە لەسەر چەندین کەس ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە بۆیان ئاشکرا بووە ڕێژەیەکی زۆر لەو ژنانەی خواردنەوە شیرینکراو بە شەکرەکانیان خورادووە نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی قۆڵۆنیان تێدا دەرکەوتووە.

بۆ کەمکردنەوەی ئەم مەترسیەش، پێویستە خانمان لەو خواردنەوانە دوور بکەونەوە کە بە شەکر شیرینکراون، پێویستە ئەو خواردنەوانە بخۆن کە بە شێوەیەکی سروشتی شیرین کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیشانەکانی زیادبوونی کافاین لە جەستەدا چین؟

lana

نەخۆشی پاقلە چییە

lana

چەند زانیارییەك لەبارەی برینی گەدە

lana