zagros news agency

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” لە سینەماکاندا

بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن “Kung Fu Panda” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی ئاداری 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 547 ملیۆن و 689 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە 193 ملیۆن و 590 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 354 ملیۆن و 98 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی میکی میچێڵ و ستیفانی ستینە و هەریەک لە جاک بلاک و ڤیۆلا داڤیس رۆڵی سەرەکی کارەکتەرەکان بە دەنگ تێدا دەگێڕن.

فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە ئەکشن و ئەنیمەیشنەکانە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و 34 خولەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەکینە گریس بووەتە یەکێک لە دیارترین دەموچاوەکانی هۆلیوود

ART

کتێبی “سەختییەکانی منداڵیم” بڵاوکرایەوە

ART

ناشاد دوای ته‌مه‌نێك خزمه‌تی هونه‌ری كوردی كۆچی دوایی كرد

ART