zagros news agency

هەوکردنی پووک ئەگەری تووشبوون بە دوو جۆر شێرپەنجە زیاد دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، ئەو بەکتریایانەی کە دەبنە هۆی هەوکردنی پووک، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سەر و ملیش زیاد دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی “دەیلی هێڵث”، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە زیاتر لە دەیان جۆری بەکتریا پەیوەندییان بە زیادبوونی ٥٠٪ـی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەکانی سەر و ملەوە هەیە.

دکتۆر ڕیچارد هایس یاریدەدەری توێژەر لە زانکۆی نیویۆرک دەڵێت: “دۆزینەوەکانمان هۆکارێکی دیکە دەخەنە ڕوو بۆ پاراستنی خووی پاکوخاوێنی دەم و ددان، “شۆردن و بەکارهێنانی پەتی ددان نەک تەنها ڕێگری لە نەخۆشییەکانی پووک دەکات، بەڵکو ڕەنگە لە شێرپەنجەی سەر و ملیش بمانپارێزێت”.

توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەشێک لەو بەکتریایانە کە بەشدارن لە هەوکردنی سەختی پووک، هەوکردنەکە بە جۆرێکە کە دەتوانێت ئێسکی چەناگە و شانە نەرمەکانی دەوروبەری ددانەکانیش بخوات.

لە توێژینەوەکەدا هیچ زیادبوونێکی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە لە ئەنجامی ئەو کەڕووە سروشتیانەی کە لە دەمدا دەبینرێن، نەدۆزراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمارکرا

یاسین

سوودەکانی خواردنی مۆز لە بەیانیاندا

lana

باشترین پڕۆتینەکان بۆ دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لەخوێندا

lana