zagros news agency

هەوکردنی پووک ئەگەری تووشبوون بە دوو جۆر شێرپەنجە زیاد دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، ئەو بەکتریایانەی کە دەبنە هۆی هەوکردنی پووک، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سەر و ملیش زیاد دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی “دەیلی هێڵث”، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە زیاتر لە دەیان جۆری بەکتریا پەیوەندییان بە زیادبوونی ٥٠٪ـی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەکانی سەر و ملەوە هەیە.

دکتۆر ڕیچارد هایس یاریدەدەری توێژەر لە زانکۆی نیویۆرک دەڵێت: “دۆزینەوەکانمان هۆکارێکی دیکە دەخەنە ڕوو بۆ پاراستنی خووی پاکوخاوێنی دەم و ددان، “شۆردن و بەکارهێنانی پەتی ددان نەک تەنها ڕێگری لە نەخۆشییەکانی پووک دەکات، بەڵکو ڕەنگە لە شێرپەنجەی سەر و ملیش بمانپارێزێت”.

توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەشێک لەو بەکتریایانە کە بەشدارن لە هەوکردنی سەختی پووک، هەوکردنەکە بە جۆرێکە کە دەتوانێت ئێسکی چەناگە و شانە نەرمەکانی دەوروبەری ددانەکانیش بخوات.

لە توێژینەوەکەدا هیچ زیادبوونێکی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە لە ئەنجامی ئەو کەڕووە سروشتیانەی کە لە دەمدا دەبینرێن، نەدۆزراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوەندی توێژینەوەی کشتوکاڵی میسر: سماق ریشاڵییە بۆیە قەبزی کەم دەکاتەوە

lana

هۆکارەکانی خوورانی پێست

lana

توێژینەوەیەک: پەستانی خوێن و رێژەی تووشبوون بە شەکرە رووی لە زیادبوونە

lana