zagros news agency

چوار خواردنەوە یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست دەدەن

پارێزگاریکردن لە شێداری پێست زۆر گرنگە، چونکە وشکبوونەوەی زیانی تەندروستی زۆری دەبێت وەک، سەرئێشە، ماندوێتی و دروستبوونی چرچولۆچی.

بەپێی ماڵپەڕی”ریل سیمبل”، هەندێک لە خواردنەوەکان ڕۆڵێگی گرنگیان لە شێدارکردنەوەی پێستدا هەیە، ئەوانیش:

-ئاوی گوێزی هیندی
سەرچاوەیەکی سەرەکی سۆدیۆم، پۆتاسیۆم و مەنگەنیزە کە جەستە پێویستی پێیانە بەتایبەتی دوای لەدەستدانی ڕێژەیەکی زۆر لە شلەمەنیەکان.

-خواردنەوەی خەیار
ڕێژەیەکی زۆری لە ئاو پێکهاتووە و سوودێکی زۆری بۆ شێدارکردنەوەی جەستە هەیە.

-شیری بێ چەوری
خواردنەوەی کوپێک شیر ڕۆڵێکی زۆری لەشێدارکردنەوەی جەستەدا هەیە، بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە کاربۆهیدرات و پڕۆتینەکان.

-چا
خواردنەوەی چا گەرم بێت یان سارد کاریگەرییەکی زۆری بۆ شێدارکردنەوەی جەستە هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنج خواردن یارمەتی چالاککردنی سوڕی خوێن دەدەن

lana

زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی ڤیتامیان سی توشی چیت دەکات؟

lana

سوودەکانی بڕۆکلی

lana