zagros news agency

هۆشداری دەدرێت لەبارەی بەشێک لە خواردنەوەکان بۆ بەربانگ

دامەزراوەی حەمەدی پزیشکی لە قەتەر رایدەگەیێنیت، لەکاتی رۆژووشکاندن پێویستە لە چەند شتێک دووربکەویتەوە کە یەکێک لەوانەشەربەتی تۆزە‘.

 

دامەزراوەی حەمەدی پزیشکی لە قەتەر دەڵێت: شەربەتە ترشەکان و ئەوانەشی کە وەکو تۆزن و دەگیرێنەوە قەدەخەن لەگەڵ رۆژووشکاندندابخورێنەوە، چونکە دەشێت بارگرانی بخەنە سەر جگەر و پەنکریاس، هەروەها کۆئەندامی هەرسیش خاوبکەنەوە.

 

دامەرزاوەکە روونی دەکاتەوە، شەربەتە تۆزەکان، بڕێکی زۆر لە مادەی پارێزەر و شەکریان تێدایە کە ئەوانیش لێکەوتی مەترسیدار لەسەرجەستە دروستدەکەن بەتایبەت کاتی رۆژووشکاندن.

 

لە بەشێکی راگەیاندراوەکەی حەمەدی پزیشکی هاتووە کە خۆراکە گازییەکانیش بەهەمان شێوە کێشەی تەندروستی دروستدەکەن و لەوانەنکە نابێت بخورێنەوە لەگەڵ ژەمی بەربانگ.

 

بە گوێرەی دامەزراوەکە، شەربەتە ترشەکان وەکوشەربەتی لیمۆ و پرتەقاڵباشترە بە گەدەی بەتاڵ نەخورێنەوە، چونکە بەهەمان شێوەهەرس تێکدەدەن، پێشنیازیش دەکات؛ کاژێرێک بۆ دوو کاژێر دوای بەربانگ بخورێنەوە.

 

لە کۆتاییدا پسپۆڕانی دامەزراوەکە رێنوێنیی رۆژووەوانان دەکەن، رۆژووەکانیان بە هەندێک خورما و ئاوی شلەتێن بشکێنن و دووربکەونەوەلەو خۆراک و خواردنەوانەی کە کێشەی تەندروستی دروستدەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سودەکانی گێڵاس

lana

کاریگەرییەکانی سرکەی سێو لەسەر تەندروستی

lana

کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەسەر تەندروستی جەستە

lana