zagros news agency

ئەم خواردنانە پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکەن

بینین یەکێکە لە هەستەرەوە زۆر گرنگەکان لەڕێگەیەوە هەموو هونەر و جوانی سروشت دەخوێنرێتەوە، پارێزگاریکردن لە تەندروستی چاو و هەستەوەری بینین زۆر گرنگە، بەکارهێنانی چاویلکەی خۆری، خواردنی تەندروست، کۆنتڕۆڵکردنی کێش و دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی چاو زۆر گرنگن.

هەندێک لە خواردن، خواردنەوە و بەهاراتەکان یارمەتی پارێزگاریکردن لە تەندروستی چاو دەدەن ئەوانیش:

-چای سەوز
دژەئۆکسانە بەهێزەکانی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە و لە تیشکی سەروبنەوشەیی دەیپارێزێت.

-توو
خێزانی توو بەهەموو جۆرەکانیەوە واتە توو، شاتوو، بلوبێری و تووتڕک ئەو ماددانەیان تێدایە کە سوودیان بۆ تەندروستی چاو هەیە و پارێزگاری لێدەکەن.

-زەردەچەوە
ماددەی کەرکەمینی تێدایە دژەئۆکسانێکی بەهێزە و ڕێگری لە دروستبوونی ئاوی سپی چاو دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشخستنی لەدایکبوون قەدەغە کرا

سەڵاح

باشترین کاتی خواردنەوەی ئاو بۆ دابەزاندنی کێش

lana

سودەكانی سێوی سەوز بۆ بەهێزكردنی بەرگری لە شەكرە

lana