zagros news agency

وەزارەتی تەندروستی: بۆ نەهێشتنی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون گۆشت بەباشی بکوڵێنن

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتیان دەکات “گۆشت بە باشی بکوڵێنن” بۆ نەهێشتنی ڤایرۆسی کوشندەی تای خوێنبەربوون.

ریاز حەلفی بەڕێوەبەری گشتی لە ‌وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند: “ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بە کوڵاندنی گۆشت بە تەواوی لەناو دەچێت، بە شێوەیەکی گشتی هیچ ڤایرۆسێک نییە بەرگەی چێشت لێنان و پلەی گەرمی بەرز بگرێت، چونکە ڤایرۆسەکە پرۆتینێکە و کاتێک بەر گەرما دەکەوێت، ئەوا نامێنێت”.

هاوکات دوێنێ وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ژمارەی توشبووانی تای خوێنبەربوون بۆ 26 حاڵەت بەرزبووەتەوە و یەک حاڵەتی مردنی نوێ لە کەرکووک تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتیی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە گەیشتە 4 حاڵەت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێ هۆکار وادەکەن پەتاتە بۆ تەندروستی دڵ بەدسوودبێت

lana

نیشانەکانی کەمخوێنی لە منداڵدا

lana

ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە پێویستە لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێت بۆ ئەوەی شەکری خوێن جێگیر بێت

lana