zagros news agency

ئەو خواردنانەی تایبەتن بە گەدەی پڕ و خاڵی

هەندێک خواردن هەیە ئەگەر بە گەدەی خاڵی بخورێت سوودێکی زۆری دەبێت، هەندێکیش بە پێچەوانەوە زیانی دەبێت ئەگەر بە گەدەی خاڵی بخورێت.

-هێلکە

ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین و چەوری تێدایە کە وزەیەکی زۆر دەبەخشێت، سپێنەی هێلکە سودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان کەم بکات، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، کانزاکان و پڕۆتینەکان.

-مزرەمەنییەکان

خواردنی مزرەمەنییەکان بە گەدەی خاڵی کێشە بۆ گەدە دروست دەکات و دەبێتە هۆی هەوکردنی گەدە، چونکە ترشی ستریکی تێدایە، بۆیە پێویستە بە گەدەی خاڵی نەخورێت.

-ماست

ڕێژەیەکی زۆر ترشی لەکتیکی تێدایە یارمەتی بەهێزکردن ئێسک و گەشەی بەکتریای سودبەخشی گەدە دەدات، خواردنی بە گەدەی خاڵی ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکات.

-قاوە

خواردنی قاوە بە گەدەی خاڵی ترشی گەدە زیاد دەکات و دەیسوتێنێت بۆیە باشترە پێش خواردنەوەی قاوە شتێک بخورێت.

-بەهارات

خواردنی بەهارات بە گەدەی خاڵی کێشە لە کرداری هەرسدا دروست دەکات.

-مۆز

خواردنی مۆز بە گەدەی خاڵی ڕێژەی مەگنسیۆم لەخوێندا زیاد دەکات، ئەمەش زیانی بۆ دڵ دەبێت، هەروەها مۆز ڕێژەیەکی زۆر شەکری سروشتی تێدایە وزەیەکی زۆر دەبەخشێت.

-ئاردی شۆفان

ڕیشاڵەکانی ناو ئاردی شۆفان یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵ دەات، کوپێک ئاردی شۆفان بەنزیکی ١٥٠ کالۆریە لەگەڵ چوار گرام ڕیشاڵ و شەش گرام پڕۆتین، بۆیە بەکارهێنان و خواردنی ئاردی شۆفان لە ژەمی یەکمدا بە گەدەی خاڵی بۆ تەندروستی باشە.

-هەنگوین

هەنگوین سودێکی زۆری هەیە لەش لە ژەهرەکان ڕزگار دەکات، پێست جوان و پاک دەکاتەوە، بۆیە دەتوانرێت بە گەدەی خاڵی بخورێت.

-شوتی

ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە بۆیە سودێکی زۆری هەیە ئەگەر لە بەیانیاندا بخورێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم، یارمەتی تەندروستی دڵ و چاو دەدات، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر ئاسنی تێدایە سودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی خوێنیان کەمە.

-سێو

دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان، یارمەتی کرداری ڕیخۆڵە دەدات، باشترین کات بۆ خواردنی سێو بەیانیانە بە گەدەی خاڵی بۆ پاککردنەوەی ڕیخۆڵەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودە تەندروستیەکانی مەعدەنوس

lana

هۆکار و چارەسەرەکانی فشەڵبوونی ئێسکەکان

lana

یەکەم حاڵەتی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

یاسین