zagros news agency

یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە دهۆک گیانی لەدەستدا و وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ژنێکی 45 ساڵ بووە.

دکتۆر سەگڤان سلێمان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک راگەیاند، “یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا.”

بەپێی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەو کەسەی بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستداوە، خەڵکی شیلادزێ-یە لە قەزای ئامێدی، تەمەنی 45 ساڵە، ئافرەتی ماڵە و خاوەن و بەرکەوتەی ئاژەڵن، “دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک بەهۆی بوونی نیشانەکانی تای خوێنبەربوون و چەندین رێکاری چارەسەری پزیشکی، بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە، بەداخەوە وەکو یەکەمین حاڵەتی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا.”

وەزارەتەکە داوا لە هاونیشتمانییان دەکات رێنوێنییەکانیان جێبەجێ بکەن بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بەو نەخۆشییە، “لەکاتی هەبوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵیش، پێویستە تیمەکانی ڤێتێرنێری ئاگاداربکەنەوە؛ یان هاونیشتمانییانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ، لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بە خێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم پاقلەمەنیانە سوودیان بۆ توشبووانی شەکرە هەیە

lana

رۆژووی پچڕپچڕ چەوریی ورگ کەم دەکاتەوە

lana

نیشانەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس

lana