zagros news agency

توشبووانی کۆلیستڕۆڵ پێویستە لەم خواردنانە دووربکەونەوە

بەرزبونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن پەیوەندیەکی زۆری بە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەوە هەیە، بەرزبونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاددەکات.

سیستمی خۆراکی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە هەندێک خواردن یارمەتی کۆنتڕۆڵکردن و دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات، ئەو کەسانەی بەدەست بەرزی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێنەوە دەناڵێنن پێویستە لەم خواردنانە دووربکەونەوە:

-گۆشتی سوور
بەردەوام گۆشتە سوورەکان زیانیان هەیە بۆ ئەو کەسانەی کۆلیستڕۆڵیان بەرزە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر چەوریان تێدایە و زیادەڕەویکردن لە خواردنیاندا زیان بە تەندروستی دەگەیەنن بەتایبەتی بۆ توشبووانی بەرزی کۆلیستڕۆڵ، بۆیە پێویستە لەجێی ئەوان ماسی و مریشک بخورێت یان بەڕێژەیەکی زۆر کەم گۆشتی سوور بخورێت.

-گۆشتە ئامادەکراوەکان
ڕێژەیەکی زۆر کۆلیستڕۆڵی زیانبەخشیان تێدایە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بەرزبونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ هەیە.

-بابەتەکانی نان
بەشێوەیەکی گشتی هەموو جۆرەکانی بابەتی نان ڕێژەیەکی زۆر کەرە، ڕۆن و شەکر لە دروستکردنیاندا بەکاردەهێنرێت کە دەبنە هۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ.

-خواردنە سوورەکراوەکان
بەشێکی زۆری خەڵک ناتوانن لە خواردنە سوورەکراوەکان دووربکەونەوە، کە زیانێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، چونکە کالۆریان زۆرە و ڕێژەیەکی زۆر چەوریان تێدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە ‌(دڵە كزە)

lana

هۆکارەکانی تەنگەنەفەسی کامانەن

lana

لە نەخۆشخانەی فێرکاریی بلێ ”بۆ یەکەمجار” نەشتەرگەریی گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ کرا

lana