لەگەڵ دەستپێکی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، پزیشکان هۆشداری دەدەن لە کاریگەرییەکانی لەسەر گەدە و ڕیخۆڵە، کە دەبێتە هۆی ئاوسانی گەدە و هەرس نەکردن و سکچوون و قەبزی و گرژبوونی گەدە و کێشەکانی تری هەرس.
بەگوێرەی ماڵپەڕی”healthsite”، بۆ ئەوەی کاریگەری شەپۆلی گەرما لەسەر تەندروستی گشتیت نەبێت، باشترە هەندێک خۆراک زیاد بکەیت، ئەم خۆراکانە کە لەلایەن پزیشکەکانەوە پێشنیارکراون، یارمەتیت دەدەن لە پاراستنی کۆئەندامی هەرسێکی تەندروست و ڕێگەت پێدەدەن لە مانگە گەرمەکانی هاویندا هەست بە ئاسوودەیی و ئارامیی بکەیت.
دیارترین ئەو خۆراکانە بریتین لە:
١. ئاوی گوێزی هیندی:
هەرچەندە ئاوی گوێزی هیندی خواردنەوەیە، بەڵام خواردنەوەی لە مانگە گەرمەکانی هاویندا خوێی لەدەستچوو پڕ دەکاتەوە و جەستە شێدار دەکاتەوە، ئاوی گوێزی هیندی سەرچاوەیەکی سروشتی ئەم خوێیانە کە لە کاتی شەپۆلی گەرمادا کەم دەبنەوە، هەروەها تەندروستی هەرسکردن بەرەوپێش دەبات.
٢. زەنجەفیل:
بەهاراتێکی نایاب و ناوازەیە، تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە کە تەندروستی هەرس بەرەوپێش دەبات هەروەها ئەم تایبەتمەندیانە یارمەتیدەرن بۆ نەهێشتنی نیشانەکانی هەرس نەکردن و سکچوون کە لە وەرزی هاویندا باون.
٣.مۆز:
ئەم میوەیە کە هەرسکردنی ئاسانە و دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم کە کانزایەکی سەرەکییە کە دەتوانرێت لە کاتی شەپۆلی گەرمیدا کەم ببێتەوە هەروەها مۆز ڕیشاڵی تێدایە کە یارمەتی ڕێکخستنی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات و هەرسکردن بەرەوپێش دەبات.
٤. خەیار:
بە تایبەتمەندی شێدارکەرەوە و ئارامکەرەوە ناسراوە، دەوڵەمەندن بە ئاو، ئەمەش وایان لێدەکات خۆراکێکی نایابی شێدارکەرەوە بن هەروەها ڕیشاڵی تێدایە کە یارمەتی ڕێکخستنی جوڵەی ڕیخۆڵە دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات لە وەرزی هاویندا.
٥. نەعنا:
ئەم سەوزە تایبەتمەندی هەرسکردن و ساردکردنەوەی باشی هەیە، پزیشکان دەڵێن نەعنا سوودی سروشتی بۆ هەرسکردن هەیە و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ نەهێشتنی نیشانەکانی هەرس نەکردن و ئاوسانی گەدە.

