وه‌رزی هاوین به هۆی به‌رزی پله‌کانی گه‌رماوه؛ منداڵان پێویستیان به خواردنی کۆمه‌ڵێک خۆراک هه‌یه له پێناو ته‌ندروستیه‌کی باشتر و تا دوربن له وشکبونه‌وه، تا، بێهیزی و که‌می ڤیتامین و کانزا گرنگه‌کان.
باشترین خۆراک له هاویندا بۆ منداڵان، كە دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک بڵاویكردوەتەوە.
1. شوتی.
2. ماست.
3. هێلکه‌ی کوڵاو.
4. گه‌نمه‌شامی؛ به برژاوی یان کوڵاوی.
5. هه‌رمێ، قه‌یسی، کاڵه‌ک، مزره سێ‌و و هه‌ڵوژه.
6. ماسی بر‌ژاو.
7. تو، شاتو، ترێ و هه‌نجیر.
چه‌ند ڕێنمیاییه‌کی گرنگ:
1. پێدانی سێ ژه‌ی سه‌ره‌کی به تایبه‌ت ژه‌می به‌یانی؛ پێویسته پێش كاتژمێر هه‌شت و سێ چاره‌ک خورا بێت.
2. که‌م کردنه‌وه‌ی خواردنه خراپه‌کان: وه‌ک سارده‌مه‌نی؛ پێویسته هه‌فته‌ی دو جار زیاتر نه‌درێت به مناڵان و شه‌وان نه‌یخۆن؛ باشتره نه‌یخۆن به‌ڵام زه‌حمه‌ته.
3. خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو له نێوان ژه‌مه‌کان دوای ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵ.
4. ئه‌گه‌ر مناڵه‌که‌ت میوه‌ی نه‌خوراد؛ بۆی بکه‌ی به شه‌ربه‌تی فرێش؛ له‌گه‌ڵ دورکه‌وتنه‌وه له خواڕدنه‌وه گازیه‌کان.
5. ڕۆژانه نیو كاتژمێر بۆ یه‌ک كاتژمێر بچیته به‌ر هه‌تاو له نێوان كاتژمێر 10ی به‌یانی بۆ چوار، لەبەر ڤیتامین D لەگەڵ بەکارهێنانی کرێمی دژە خۆر.
6. دورکه‌وتنه‌وه له شه‌ونخونی و دره‌نگ هه‌ستان.

