گرنگی ئەم گیراوەیه بریتییە لە کۆکردنەوەی دو ماددەی زۆر بەهێزی دژە میکرۆب کە کاریگەری خراپی یەکتر ناهێڵن واتە سماق کە ساردە لەگەڵ نەعنا کە گەرمە هاوسەنگی بۆ یەک دروست دەکەن.
پێکهاتەکانی چیین و چۆن ئامادە دەکرێت:
1. نیو کیلۆ سماقی نەهاڕاوە واتە درشتو کە دەکرێتە ناو 12 پەرداخ ئاو، دادەنرێت بۆ ماوەی 48 کاتژمێر (دو شەو ڕۆژ)، دواتر بە خەڵات بەباشی ورد دەکرێت و ئەم گیراوەیە دەپاڵێورێت و هەڵدەگیرێت.
2. عەرەقی یا ئاوی نەعنا یەک شوشە دەکرێتە ناو ئاوی سماقە کە.
ئەم گیراوەیە لەناو بەفرگر هەڵدەگیرێت.
چۆنیەتی بەکارهێنانی و ئامادەکردنی:
نیو پەرداخ بەیانیان و ئێواران.
سودەکانی و گرنگییەكەی:
1. باشترین چارەسەرە بۆ هەوکردن، ئیلتیهابات میکرۆبی توند وە یا درێژخایەن.
2. بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەفلۆنزا بەسودە.
3. بۆ چارەسەرکردنی هەوكردنی میکرۆبی ناو گەدە و ریخۆڵە و کۆڵۆن.
4. بکوژەرێکی چاکە بۆ هەر هەوکردن، هەوكردنێكی میکرۆبی درێژخایەن لە لەشدا وەکو لە گوێچکە و نەخۆشی خانمانە.
5. بەسودە بۆ هەوکردنی گەدە و قۆڵۆن، تەمەڵی ڕیخۆڵە و چەوری ورگ.
6. بەسود و چارەسەرە بۆ سکچون و سک ئێشە.
7. بەسودە بۆ ڕێگری کردن هەڵێنج و دڵ تێکهەڵاتن.
8. بەسودە بۆ ژانەسەر و سەرگێژی، فشاری خوێن هاوسەنگ دەکاتەوە.
تێبینی: ئەم گیراوەیە دەبێ ڕۆژانە تەنها یەک بخورێتەوە، یان بەیانیان پێش نان خواردن، یان شەوان کاتی خەوتن، دەبێتە هۆی دروستبونی قەبزی و پێویستە لەگەڵیدا خواردنی ملیین بوخرێت وەکو هەنجیراو، کەمێک سینەمەکی لەگەڵ بخورێت باشە.

