zagros news agency

‏‎گرنگترین سووده‌کانی جاترە

‏‎١. دابه‌زاندنی فشاری خوێن لەڕێگای فراوانکردنی بۆریەکانی خوێن .

‏‎٢. بەهێزکردنی تەندروستی دڵ: بە هۆی کەمکردنەوەی لێدانی دڵ و دابەزاندی فشاری خوێن، بۆیە یارمەتی خۆپاراستن دەدات له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.

‏‎٣. یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ دەدات.

‏‎٤. سوودی هەیه له چارەسەری کۆکە و پژمین و کەمکردنەوەی بەڵغەم و پاککردنەوەی کۆئەندامی هەناسە لە کاتی پەتا و هەوکردن.

‏‎٥. بەهێزکردن و چالاککردنی بەرگری جەستە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و ماددە دژە ئۆکسانەکان و ماددە ڕیشاڵیەکان بێجگە لە ئاو.

‏‎٦. خۆپاراستن له‌ چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌ بە تایبەت شێرپەنجەی کۆڵۆن.

‏‎٧. نه‌هێشتنی دڵەکزێ و ئاوسانی سک و کەمکردنەوەی غازات و چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس.

‏‎٨. به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری و زیاد کردنی ئاستی هۆرمۆنی دڵخۆشی و چاککردنی مەزاج.

‏‎٩. بەسوودە بۆ پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه‌ و سیسی ده‌م و چاو.

‏‎١٠. یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەکرەی خوێن.

‏‎١١. پاراستنی تەندروستی ددان و ناودەم.

‏‎١٢. کەمکردنەوەی ئازاری جومگە و ئێسک وهەندێک جۆری سەرئێشە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خواردنی زەنجەفیل چ کاریگەرییەک لەسەر جەستە دروست دەکات

lana

ئاسترازینکا ڤاکسینی کۆڤید١٩ لە سەرانسەری جیهاندا کۆدەکاتەوە

یاسین

ئەم میوانە سوودیان بۆ نەخۆشانی دڵ هەیە

lana