هەستیاری بە شیر یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی هەستیاری بە خۆراک دادەنرێت و منداڵان بە تایبەت منداڵی ساوا به زۆری تووش دەبن، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دوای ساڵێک بەرەبەرە نامێنێت و نەخۆشەکە چاک دەبێتەوە.
دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژە بە نیشانەکانی و شێوازی دەست نیشانەکانی و چارەسەرکردنی دەکات، بەم شێوەیە:
– نیشانەکانی:
١. هاتنە خواراوەی ئاو بە لووتدا.
٢. تەنگە نەفەسی.
٣. سکچوون و بوونی خوێن لە پیسایدا.
٤. خورانی پێست به تایبەت بە دەوری دەم.
٥. سوور بوونەوەی پێست و ئاوسانی.
٦. ڕشانەوە و سکئێشە.
٧. فرمێسکی زۆر بە چاودا هاتنە خوارەوە.
– شێوازی دەستنیشانکردنی:
١. پشکنینی پێست: لە ڕێگای لێدانی دەرزی ژێر پێست و چاودێری کردنی.
٢. پشکنینی خوێن بۆ دژەتەنی IgE .
٣. پشکنینی پیسایی.
٤. پشکنینی هەستیاری بە خۆراک: لە ڕێگای پێدانی شیر و چاودێریکردنی منداڵەکە بە چڕوپڕی.
– شێوازی خۆپاراستن و چارەسەرکردنی:
١. شیری دایک بدرێت بە منداڵان لانی کەم تاوەکو تەمەنی شەش بۆ هەشت مانگ.
٢. پێنەدانی شیری مانگا و بەرهەمەکانی بە منداڵان تا دوای تەمەنی یەک ساڵ

