zagros news agency

نیشانەكانی پەستانی خوێن

بەرزە پەستانی خوێن بریتیە لەبەرزبوونەوەی پەستان لەخوێن بەرەكان و نەخۆشییەكی درێژخایەنە لەسەرانسەری جیهاندا و زۆربڵاوە.

ئاوێنە، راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی: پێدەچێت كەسێك بەرزەپەستانی خوێنی هەبێت بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەبێ ئەوەی هیچ نیشانەیەكی هەبێت، بەڵام ئەو كەسانەی بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە و چارەسەر وەرناگرن یان بەشێوەیەكی ناڕێكوپێك چارەسەر وەردەگرن ئەوا دوای چەندین ساڵ ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی دەماغ هەیە.

نیشانەكانی بەرزە پەستانی خوێن :

* زۆربەی ئەو كەسانەی بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە هیچ نیشانەیەكیان نیە لەكاتێكدا پەستانی خوێنیان زۆر بەرزە.

* هەستكردن بەگێژبوون و بێ هێزی.

* سەرئێشە و دڵ تێكەڵهاتن.

* خوێن بەربوونی لووت.

* تەڵخبوونی بینین.

* تەنگەنەفەسی

هەواڵی پەیوەندیدار

ماست یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به‌ شه‌كره‌

سەڵاح

ئايا كۆلیسترۆڵ بە خواردن نزم دەبێتەوە؟

lana

نووسانی دەنگ دەشێت ئاماژە بێت بۆ چ نەخۆشییەک؟

lana