zagros news agency

کاریگەری خواردنەوەی قاوە لەسەر ڕێژەی شەکری خوێن چییە؟

خواردنەوەی قاوە دەکرێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوە یان نزمبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن، ئەم کاریگەرییەش دیاریدەکرێت بە گوێرەی بڕی ئەو کافاینەی کە لە خواردنەوەکەدا هەیە، هەروەها بە پێی ئەوەی لەسەر گەدەی خاڵی یاخود پڕ قاوەکە دەخورێتەوە.

شارەزایان لەو باوەڕەدان کە خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەیەکی کاتی لە ڕێژەی شەکری خوێندا بە تایبەت لەو کەسانەی تووشبووی شەکرەی جۆری دووهەمن یاخود لە قۆناغی پێش شەکرەن، هۆکاری ئەمەش بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ بڕی ئەو کافاینەی کە لە ناو قاوەدا بوونی هەیە، بە جۆرێک کار دەکات دەبێتە هۆی دەردانی هۆڕمۆنی ئەدرینالین کە بەرپرسە لە وەستاندنی کاری هۆڕمۆنی ئەنسۆلین، هەروەها کافاین هانی جگەر دەدات بۆ دەردانی شەکری خەزنکراو.

هەروەها خواردنەوەی قاوە لەسەر گەدەی بەتاڵ وا دەکات کافاین بە شێوەیەکی خێراتر هەڵبمژرێت و بچێتە ناو خوێنەوە، بەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبونەوەی شەکری خوێن زیاتر دەبێت، هەربۆیە ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە پێویستە جۆرە خواردنەوەیەکی قاوە هەڵبژێرن کە بڕی شەکری زۆر کەم بێت، هەروەها هەوڵبدەن لەگەڵ خواردن یاخود پاش خواردن بیخۆنەوە بۆ ئەوەی بو دووربن لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێنیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

‏‎گرنگترین سووده‌کانی جاترە

lana

کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەسەر تەندروستی جەستە

lana

نیشانەکانی نەخۆشی کۆڵۆن چین

lana