zagros news agency

هۆکاری هەوکـردنی پەنکــریاس چییە و ڕێگا چارەسەرییەکان کامانەن

هۆكارەكانی هەوکردنی پەنکریاس زۆر خواردنەوەی كحول، زیادبوونی چەوری سیانی خوێن، گیرانی بۆری زەرداو بەهۆی بەردەوە، كێشەی بۆماوەیی پەیوەست بە بەرگری لەشەوە، هەروەها زیادبوونی كالیسیۆم و كەڵەكەبوونی پڕۆتین دەگرێتەوە.

– گــرنگترین نیشانەكانی بریتین لە:
1- ئازاری دووبارە و بەردەوام و توندی سك.
2- لەدەستدانی كێشی لەش بەهۆی خراپی مژینی خۆراك.
3- پاشەڕۆیەكی چەور و بۆن ناخۆش.
4- تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە.

– چارەسەركردنی هەوكردنی پەنكریاس:
چوونە لای شارەزای نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس بۆ چارەسەركردن، بۆیە ئەگەر بەردی زراو یان داخرانی كەناڵی زراو و پەنكریاست هەبێت، ئەوكات نەشتەرگەری لابردنی بەرد و كردنەوەی كەناڵەكەت بۆ دەكرێت، هەروەها وەرگرتنی دەرمان لە رێگەی دەم یان خوێنهێنەرەوە، پەیڕەوكردنی سیستمێكی خۆراكی كەمچەوری و خواردنەوەی شلەیەكی زۆر لەگەڵ ژەمی بچووك و دووبارە بووەوە، ئەگەر حاڵەتەكە بەهۆی دەرمانێكی دیاریكراوەوە دروست بووبێت، ئەوكات دەبێت لە وەرگرتنی بوەستیت یان بیگۆڕیت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەمی ئاو خواردنەوە دەبێتە هۆی ئەم کێشە تەندروستییە

lana

هەفتەی خۆراکی تەندروستە بزانە رۆژانە چی بخۆیت باشە

lana

چی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک ئۆمێگا سێ دەخۆیت؟

lana