zagros news agency

لەبارەی سیری ڕەش ئەمانە بزانن

سوودەكانی سیر زۆرن و لای زۆرینەی هاونیشتمانیان زانراون و پێشتر بڵاوكراونەتەوە، بەڵام ڕەنگە زانیاری هێندە لەسەر سیری ڕەش بڵاونەكرابێتەوە.

سەرەتا سیری ڕەش هەمان سیری ئاساییە كە ڕەنگەكەی سپییە، بەڵام بە كۆمەڵێك پڕۆسە كە تیادا لە ژێر كارێگەری شێی زۆرو پلەی گەرمای جیاوازو بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ كە دەگاتە چل ڕۆژ ڕەنگەكەی ڕەش هەڵدەگەڕێت و پێكهاتووەكەی ناوی دەگۆڕێت و تامە تیژەكەی لە دەست دەدات و دەگوڕێت بۆ تامێكی شیرین؛ سیری ڕەش كەمتر لە بازاڕ دەست دەكەوێت و نرخی گرانترە.

گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی سیری ڕەش :

گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی :

1. یارمەتی چاڵاك كردنی سووڕی خوێن دەدات بە هۆی دابەزاندنی ڕێژەی هۆمۆسستین بۆیە بەسوودە بۆ ڕاگرتنی ئاستی ئاسایی فشاری خوێن خۆپاراستن لە جەڵتەی دڵ و مێشك و نەخۆشی تەسك بوونەوەی خوێنبەرەكان و ڕێگری كردن لە مەینی خوێن.

2. بەهێزكردن و چاڵاك كردنی بەرگری جەستەو خۆپاراستن لە پەتاو ئەنلفوانزاو نەخۆشیە گواستراوەكانی تر.

3. یارمەتی خۆپاراستن لە چەندین جۆری شێرپەنجە دەدات، بە تایبەت شێرپەنجەی قۆڵۆن و خوێن.

4. یارمەتی زوو چاك بوونەوە لە پەتاو هەڵامەت و ئەنفلوانزا دەدات لەگەڵ نەهێشتنی بەڵغەم و كۆكەو پاك كردنەوەی سیەكان.

5. زۆر بەسوودە بۆ بەهێزكردنی مووەكانی قژو خۆپاراستن لە وەرینی قژ هەروەها ڕۆڵی هەیە لە پاراستنی تەندروستی پێست و گەش بوونەوەی.

6. لە سیری سپی بەهێزترە لە خۆپاراستن لە نەخۆشی شەكرە كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی شەكرە.

7. كەڵكی زۆرە بۆ خانمانی دوو گیان و كەمكردنەوەی ئەگەری حاڵەتی (ژەهراوی بوونی دووگیانی) و ڕۆڵی هەیە بۆ گەشەی كۆرپەلەو خۆپاراستن لە هەوكردن لەكاتی سكپڕیدا.

8. یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات.

9. ماوەی هەڵگرتنی : گەر لەناو قووتوو یان بوتڵێكی داخراو بە جوانی سەرەكەی داخرا بێت دەتوانریت لەناو سەلاجە بۆ ماوەی سی ڕۆژ بە كەڵكی خواردن دێت.

10. ئەو كەسانەی كێشەی نەزیف و خوێن بەربوونیان هەیە یان دەرمانی دژە مەینی خوێن وەردەگرن پێویستە بێ ڕاوێژكردن لەگەڵ پزیشكی پسپۆڕ نەیخۆن.

(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراك

هەواڵی پەیوەندیدار

کاریگەرییەکانی سرکەی سێو لەسەر تەندروستی

lana

ئایا خواردنی برۆکلی بۆ منداڵان تەندروستە

lana

سلێمان.. لەمانگێكدا ده‌ نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە كراوه‌

سەڵاح