zagros news agency

شەش باشترین جۆری سەوزە بۆئەوەی لاوازبیت


سەوزەكان بە گشتی تەندروستن و كالۆری كەمیان تێدایە، دژە نەخۆشی دەجەنگن، یارمەتی كرداری هەرس دەدەن، وە پەيوەندییان بە لاوازبونی جەستەوە هەیە، هەندێكیان بەهۆی بونی ئاو و ریشاڵی زۆەوە، یارمەتیدەرێكی زۆرباشن بۆئەوەی كێشی جەستەت كەمبێتەوە.

دەتوانیت سود لەم جۆری خۆراكانە ببینیت.



1. گێزەر
لە هەر كوپێك گێزەردا زیاتر لە 3.5 گرام ریشاڵي هەيە، ئەمەش وادەكات هەست بە تێری بكەیت و بۆ ماوەیەكی زۆر ئارەزوی خواردنت نەبێت.



2. بەزالیا
زۆر تەندروستە و لە هەر كوپێكدا زیاتر لە 8 گرام ریشاڵی تێدایە، وە دەوڵەمەندە بە پرۆتین، چەوری كەمەر دەتوێنێتەوە.



3. پەتاتەی شیرین
هەڵبژاردنێكی نایابە، بۆ ماوەیەكی زۆر بە تێری دەتهێڵێتەوە، سود بە كرداری هەرس دەگەیەنێت، هەروەها تەندروستە بۆ ئەو كەسانەی حەز بە خواردنی شیرینی دەكەن.



4. قەڕنابیت
ریشاڵی تێدایە و كالۆری كەمە، یارمەتیدەرێكی زۆر باشە بۆ كەمبونەوەی كێش.



5. بیبەری شیرین
هەستی تێریت پێدەبەخشێت دوای خواردن و زو هەست بە برسێتی ناكەیت، ئاسنی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكان، رێگە نادات گرفتیی كەمی ڤیتامینەكانت بۆ دروستبێت كاتێك رێجیم دەكەیت.



6. برۆكلی
بەهۆی بەرزی رێژەی دژە ئۆكسانەوە، هەوكردن لە جەستەدا كەمدەكاتەوە، جەستەیەكی رێك و تەندروستت پێدەبەخشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێ جۆر میوە چارەسەری کێشەکانی نوستن دەکەن

lana

نەشتەرگەری چاندنی چیپی Neuralink بۆ یەکەم نەخۆش ئیفلیجی ئەنجام درا

یاسین

جیاوازی سودی چەرەزاتەکان

lana