zagros news agency

بۆ ئەوەی توشی مەیینی خوێن نەبیت ئەم رێنماییانە جێبەجێ بكە


مەیینی خوێن لە هەندێك كەسدا ئەگەری زیاترە، بەتایبەتی كەسانی جگەرەكێش، خانمانی دوگیان، كەسانی قەڵەو، هەبونی مەیینی خوێن لە پێشودا یان لەدەستدانی توانای جوڵە پاش نەشتەرگەری، بەڵام چەند رێگەیەك هەیە بۆئەوەی خۆتی لێبپارێزیت و ئەگەری توشبونت كەمبكەیتەوە.



1. چالاكی جەستەیی ئەنجامبدە، وەكو رۆیشتن، پاسكیلسواری، مەلەكردن، ئەگەریش كێشی جەستەت زۆرە، هەوڵبدە بۆ كەمكردنەوەی كێشی جەستەت.



2. بەدەوام جەستەت شێداربكەرەوە، بڕێكی زۆر لە ئاو بخۆرەوە، چونكە وشكبونەوەی جەستە هۆكارە بۆ مەیینی خوێن، رۆژانە زیاتر لە یەك لیتر و نیو ئاو بخۆرەوە.


3. واز لە جگەرەكێشان بهێنە، چونكە جگەرەكێشان هۆكارە بۆ هەوكردنی دەمارەكان، زیانی هەیە بۆ دڵ و سی، هەربۆیە وازهێنان لێی مەترسی جەڵتەی مێشك و دڵیش كەمدەكاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئایا خواردنی برۆکلی بۆ منداڵان تەندروستە

lana

سوودەکانی زەیتی کونجی بۆ زیپکە

lana

نیشانە و هۆكارەكانی تووشبوونی منداڵ بە سەرئێشە

lana