zagros news agency

نیشانەکانی نەخۆشیی چەوریی دڵ‌و چارەسەری

دکتۆر ئەناستازیا ئیڤانیتسکایا پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ ئاماژە بەوەدەکات، نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشیی چەوریی دڵ بریتین لەسەرئێشە، کەمبونەوەی بەرگەگرتنی جەستەیی، بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، هەناسەتەنگی‌و هەستکردن بەسستبونی دڵ.

لەگەڵ خراپتربونی حاڵەتەکە، ڕەنگە نیشانەکانی دیکە دەربکەون، وەک ئاوسانی پەلەکانی خوارەوەو کۆبونەوەی ئاو لەسکدا، هەروەک تێکچونی لێدانی دڵ، دەتوانێت لەلێدانی سوکەوە تا لێدانی دڵی خێرا یان خاو گەشەبکات، ئەمەش کاریگەریی لەسەر ئاڵوگۆڕی غاز لەجەستەدا دەبێت‌و تەندروستی خراپتر دەبێت.

دکتۆر ئیڤانیتسکایا ڕونیدەکاتەوە کە تێکچونی چەوریی ماسولکەکانی دڵ بەوە جیادەکرێتەوە کە حاڵەتێکە کە خانەکانی دڵ بەچەوریی تێر دەبێت، هەروەک زیادەڕۆیی لەکۆبونەوەی خانە چەوریەکان دەبێتە هۆی گەورەبونی دڵ‌و لەدەستدانی نەرمییەکەی، لەئەنجامدا بەرزبونەوەی پەستانی خوێن‌و سستبونی دڵ.

هەروەک گۆڕینی خانەکانی ماسولکەکانی دڵ بەخانە چەوریەکان کاریگەریی لەسەر پێکهاتە کارەباییە فیزیۆلۆژییەکانی دڵ دەبێت‌و دەبێتە هۆی تێکچونی ڕیتمی لێدانی دڵ.

بۆ خۆپاراستن لەم حاڵەتە، پزیشکەکە پێشنیازی وەرزشکردن‌و پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکیی تەندروست‌و پاراستنی شێوازێکی ژیانی تەندروست بەگشتیی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

باشترین رێ و شوێنی تەندروستی بۆ رەمەزان

lana

کاریگەری خواردنەوەی قاوە لەسەر ڕێژەی شەکری خوێن چییە؟

lana

زیادەڕەویکردن لە خواردنی هەناردا چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

lana