zagros news agency

بۆئەوەی توشی برینی گەدە نەبن، لەم خواردنانە دوربکەونەوە

برینی گەدە گرفتێکی باوە کە دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆرو کاریگەری لەسەر تەندروستی کۆئەندامی هەرس دەبێت، بەوتەی ئۆلێگ بایکۆڤ پزیشکی پسپۆڕی کۆئەندامی هەرس لەڕوسیا، برینی گەدە لەئەنجامی خراپی کارکردنی لینجە مادەی گەدەدا ڕودەدات بەهۆی هۆکارە ناوەکیی‌و دەرەکیییەکانەوە، دیارترینیان سیستەمی خۆراکیی.

گرنگترین ئەو خۆراکانەی کە دەبنە هۆی دروستبونی برینی گەدە:
1ـ خواردنی توندو بەهاراتەکان: بەوپێیەی ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکات‌و دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بەلینجە پەردەی گەدە.
2ـ خواردنی چەورو سورکراوە: ئەو خۆراکانە پرۆسەی هەرس خاو دەکەنەوە‌و فشار لەسەر کۆئەندامی هەرس زیاد دەکات.
3ـ خواردنەوە دەوڵەمەندەکان بەکافاین‌و کحول: بەوپێیەی هاندەری دەردانی ترشەڵۆکن‌و دەبێتە هۆی تێکچونی لینجە پەردەی گەدە.
4ـ خۆراکی ترش وەک میوەی لیمۆو سێوو سرکە: زیان بەپەردەی گەدە دەگەیەنن‌و بەشدارن لەدروستبونی برینی گەدە.
5ـ خواردنەوەی گازییەکان: مادەی کیمیاییان تێدایە کە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر بەکتریاکانی گەدە هەیە.
6ـ خواردنی خێراو خۆراکی پرۆسێس کراو: دەوڵەمەندن بەچەوریی‌و مادەی پارێزەر کە دەبنە هۆی هەوکردنی گەدە.

پزیشکەکە ڕێنمایی دەدات خۆ لەو خواردنانە بەدوربگیرێت بۆ پاراستنی تەندروستیی کۆئەندامی هەرس‌و ڕێگریکردن لەدروستبونی برینی گەدە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤیتامین K چ کاریگەرییەک لەسەر تەندروستی مێشک دروست دەکات

lana

خواردنەوەیەک پێش نوستن چارەسەری ئاوسانی سک دەدات

lana

هۆکارەکانی کەمی ماددەی ئاسن چین؟

lana