Are لەگەڵ سەرەتای وەرزی پایزدا هەندێک لە خانمان و پیاوان بەدەست هەڵوەرینی قژیانەوە دەناڵێنن و نازانن ئەمە پەیوەندی بە گۆڕانی وەرزەکانەوە هەیە.
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە کێشە و هەڵوەرینی قژ زۆر زیاتر بڵاوە لە وەرزەکانی هاوین و پایزدا بەراورد بە زستان و بەهار، ئەو زانایانەی توێژینەوەکەیان ئەنجامدا داوە باسیان لەوە کردووە دڵەڕاوکێ و قەلەقیش ڕۆڵێکی گرنگیان لە هەڵوەرینی قژدا هەیە.
هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ لە پایزدا:
-بۆماوەی خێزانی و زیاد بوونی تەمەن ڕۆڵێکی زۆریان لە هەڵوەرینی قژدا هەیە.
-ڕێژەی هۆرمۆن و گۆڕانکاریەکانی هۆکارێکی دیکەیە بۆ کێشە و هەڵوەرینی قژ، بۆ نموونە لەکاتی دووگیانی و هەبوونی کێشەکانی غودەی دەڕەقی هۆرمۆنەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.
-ئەو دەرمانانەی بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە، خەمۆکی و نەخۆشیەکانی دڵ بەکاردەهێنرێن هۆکارێکی سەرەکین بۆ هەڵوەرینی قژ.
-بەستن و ڕیکخستنی قژ بەشێوەیەکی ناتەندروست یان بەکارهێنانی هەندێک جۆر زەیت بۆ قژ هەندێکجار کاریگەری لاوەکی دەبێت و دەبێتە هۆی هەڵوەرینی.
-لەدەست دانی کێش بەشێوەیەکی بەرچاو.
-توشبوون بە شەکرە و دەردەڕێوی کاریگەری لەسەر هەڵوەرینی قژ هەیە.
-هەبوونی سیستمێکی خۆراکی ناتەندروست هۆکارێکی سەرەکی دیکەیە بۆ هەڵوەرین و کێشەکانی قژ.

