كاتێك كۆلیسترۆڵی خراپ رێژەی بەرزە، پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی هەیە و ناكرێت تەنها پشت بە خواردن ببەستیت بۆ نزمبونەوەی، بەڵام دەكرێت لە رێگەی خواردنەوە رێگری بكەیت لە دوبارە بەرزبونەوەی.
ئەو خۆراكانەی رێگریی دەكەن لە بەرزبونەوەی كۆلیسترۆڵی خراپ:
1. ئەو خۆراكانەی ریشاڵیان تێدایە
ئەو میوە یان خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵ سودی زۆریان هەیە، وەكو شۆفان، پاقلەمەنییەكان و سەوزەكان.
2. چەوری تەندروست
ئەو خوراكانەی چەوری تەندروستیان تێدایە پێویستن، وەكو ماسی، چەرەسات و زەیتی زەیتون.
3. پرۆتین
كە لە بەرهەمە سپیاییەكان هەیە، سودی زۆری هەیە.
4. شوكولاتەی رەش
جگە لە تامە خۆشەكەی، یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی كۆلیسترۆڵ.

