zagros news agency

ئایا خواردنی سیر لە بەیانیاندا کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت؟

ئەوانەی کۆلیسترۆڵیان بەرزە پێویستە زۆر ئاگادار بن لە شێوازی ژیانیان، چونکە ئەگەر دانەبەزێت دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی جۆراوجۆر لەوانەش جەڵتەی دڵ، بەگوتەی پزیشکان جگە لە خواردنی دەرمان، چەند ڕێگەیەکی سروشتی هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ.

لە ماڵپەڕی “timesnownews” بڵاوکراوەتەوە، پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنی سیر رەنگە کەمێک ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) کەم بکاتەوە بەهۆی ئەلیسین، هەرچەندە کاریگەرییەکەی سنووردارە و جێگەی دەرمان ناگرێتەوە. هەروەها سیر بەرگری جەستە بەهێز دەکات و دژە ئۆکسێنەر بۆ جەستە دابین دەکات، واباشە ڕۆژانە یەک یان دوو دەنک سیر بخورێت بەڵام ئەوانی هەستیارییان بە سیر هەیە یان ئەوانەی دەرمانی روونبوونەوەی خوێن دەخۆن پێویستە پێش خواردنی راوێژ بە پزیشک بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئایا پێویستە بەرهەمە شیرەمەنییەكان بەشێك بن لە ژەمەكانت

lana

ئەم خۆراکانە زیان بە جگەر دەگەیەنن

lana

سودە تەندروستیەکانی پرتەقاڵی وشك

lana