zagros news agency

چی رودەدات ئەگەر رۆژانە ئاوی دارچینی بخۆیتەوە بۆ ماوەی مانگێك؟

دارچینی سودی تەندروستی زۆری هەیە، دژە ئۆكسان و هەوكردنە، یارمەتی چالاككردنی مێتابۆلیزم دەدات، ماڵپەڕی Food-ndtv سودەكانی خواردنەوەی ئاوی دارچینی بڵاوكردوەتەوە ئەگەر رۆژانە بیخۆیتەوە و بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام بیت.

كۆنترۆڵی شەكری خوێن دەكات
ئاوی دارچینی زۆر سودبەخشە بۆ ئەو كەسانەی هەستیاری ئینسۆلینیان هەیە، شەكری خوێن هاوسەنگ دەكاتەوە، بەڵام كاریگەرییەكەی درەنگ دەردەكەوێت و پێویستی بە كات هەیە تا ئەنجامەكەی ببینرێت.

یارمەتی كرداری هەرس دەدات
خواردنەوەی ئاوی دارچینی كێشەكانی كرداری هەرس كەمدەكاتەوە، وەكو دڵەكزێ، غازات و ئاوسانی سك، تەنانەت یارمەتی باشتر هەرسكردنی خواردن دەدات.

یارمەتیدەرە بۆ ئەو كەسانەی كێشیان زۆرە
ئەو قسەیە راست نییە كە دەوترێت دارچینی كێش كەمدەكاتەوە، بەڵام سودی هەیە بۆ ئەو كەسانەی كێشیان زۆرە، لەو روەوەی كە شەكری خوێن هاوسەنگ دەكات، ئارەزوت بۆ زۆر خواردن كەمدەكاتەوە، ئەو كەسانەی وەرزش دەكەن و سیستمی خۆراكییان هاوسەنگ دەكەنەوە، سود لەم خواردنەوەیە دەبینن.

دژە ئۆكسان و دژە هەوكردنە
ئەو خواردنەوەیە سودی هەیە بۆ ئەو كەسانەی هەوكردن لە جەستەیاندا بەرزە، ئەگەر بۆ ماوەی 30 رۆژ بەردەوام بیت، جەستەت لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان دەپارێزێت.

مەترسییەكانی:

سەرەڕای سودە زۆرەكانی دارچینی، بەڵام زیادەڕەوی لە خواردن و خواردنەوەیدا زیانی هەیە، بەتایبەتی بۆ جگەر، ئەو كەسانەی كێشەی رونبونەوەی خوێنیان هەیە یان دوگیانن رێنمایی دەكرێن بێ ئاگاداری پزیشك بەكارینەهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki

مەترسییە تەندروستییەکانی زیادبوونی ڤیتامین Dی لە جەستەدا چین؟

lana

سامان بەرزنجی: تووشبووێكی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان گیانی لەدەستدا

یاسین