zagros news agency

هێل چارەسەری یەکێک لە مەترسیدارترین جۆرەکانی شێرپەنجە دەکات

زانایانی بواری زانستی بایەلۆجی لە پەیمانگای ASIP ی ویلایەتە یەکگرتووەکان توێژینەوەیەکان ئەنجامداوە، لەئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە هێل ئەو ماددانەی تێدایە چارەسەری خانە شێرپەنجەییە سیانیە نەرێنیەکان دەکەن کە توشی سنگ دەبێت.

توێژینەوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو شێرپەنجەی TNBC سیانی نەرێنی بە مەترسیدارترین شێرپەنجەی سنگ دادەنرێت، بەنزیکی %15ی ئەو خانمانەی شێرپەنجەی سنگیان هەیە تووشی ئەم جۆرە دەبن، ئەو خانمانەی تەمەنیان بچووکە و پێستیان ئەسمەرە ئەگەری توشبوونیان زیاترە.

ئەنجامی توێژینەوەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە ماددەی کاردامۆنیی سروشتی کە لە هێلدا هەیە توانای ڕوبەڕووبوونەوەی خانە شێرپەنجەییە سیانیە نەرێنیەکانی سنگی هەیە و بەرگری لەش دژی توشبوون بەو نەخۆشیە بەهێز دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەک:لەگەڵ زیادبوونی چەوری ورگ توانای مێشک کەمدەبێتەوە

lana

سێ خواردنی ژەمی بەیانیان سوودیان بۆ تەندروستی دڵ هەیە

lana

چی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک ئۆمێگا سێ دەخۆیت؟

lana