zagros news agency

لە دیوانیە دەستدرێژی دەکرێتە سەر ئافرەتێکی زیندانییکراو

دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەرچاوە فەرمییەکان لە پارێزگای دیوانیە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی وردیان لەسەر دۆسیەی دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتێکی بەندکراو لە ناوخۆی گرتووخانەی چاکسازیی ژنان ڕاگەیاند.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە لەلایەن وەزارەتی داد و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوونی ڕاستی و دروستی ڕووداوەکە. سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە ڕێکاری توند بەرامبەر بە هەر سەرپێچییەک دەگیرێتەبەر و ئەنجامەکان بۆ رای گشتی بڵاودەکرێنەوە.

لای خۆشیانەوە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوای لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف و بێلایەنانە دەکەن بۆ پاراستنی سەلامەتی و کەرامەتی بەندکراوان لەناو ناوەندەکانی چاکسازیدا.

تۆمەتباران: قازی دادگای لێکۆڵینەوەی دیوانیە فەرمانی گرتنی بۆ ئەفسەرێک (بە پلەی نەقێب) و ٣ کارمەندی پۆلیس دەرکردووە.

قوربانییەکە: کچێکی دەستبەسەرکراوی (موقوفە) لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٠ە، کە لە بنکەی پۆلیسی “النهضة” لە ناوەندی دیوانیە ڕووبەڕووی ئەم دەستدرێژییە بووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆشکی سپی پشتگیریی ئیسرائیل لە دواخستنی ئازادکردنی زیندانیانی فەلەستینی دەکات

یاسین

كاروان كه‌لاری بۆ زاگرۆس: مه‌سروور بارزانی سه‌لماندی خه‌م خۆری سلێمانی و یانه‌ی نه‌ورۆزه‌

سەڵاح

ماڵپەڕێکی ئێرانی: ناردنی فڕۆکە سووتەمەنیگوزەرەکانی ئەمریکا بۆ کەنداو پەیامی ئەگەری هێرشە بۆ سەر ئێران

یاسین