zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی جەژنی ئەکیتۆ پیرۆز دەکات

ئەمەش دەقی پیرۆزبایینامەکەیە:

بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ـ ئاشووری (6776) و جەژنەکانی ئەکیتۆوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کلدان، ئاشووری و سریانی لە هەرێمی کوردستان، عێراق و تەواوی جیهان دەکەم. هیوای جەژن و پشوویەکی شاد و ئارامیان بۆ دەخوازم.

 

جەژنی ئەکیتۆ کە گوزارشت لە قووڵاییی مێژوویی و شارستانیی یەکێک لە پێکهاتە ڕه‌سه‌ن و دێرینەکانی وڵاتەکەمان دەکات، هەمیشە دەرفەتێکە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندیی هەمیشەییمان بە پاراستنی یەکسانی، ماف و ئازادییەکان. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە نیشتمانی فرەڕەنگی و لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی بۆ هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان دەمێنێتەوە.

 

له‌ كاتێكدا به‌هۆى دۆخى شه‌ڕى ناوچه‌كه‌وه‌، ڕێوڕه‌سمه‌كان به‌ڕێوه‌ ناچن، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە سەرچاوەی ئارامى و ئاسوودەیی و پته‌وكردنی زیاتری تەبایی و ژیانی هاوبەش لەنێوان هەموواندا.

 

جەژنی ئەکیتۆ لە هەمووان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشی.

 

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/4/1

هەواڵی پەیوەندیدار

هاتوچۆی گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی دوبەی بەهۆی شەڕی ئێرانەوە لە سەدا٣١ دابەزیوە

سەڵاح

چین داوای کردنەوەی خێرای گەرووی هورمز دەکات

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى دادوه‌ر ئيبراهيم خۆشناو ده‌كات

سەڵاح