zagros news agency

ڕێوڕەسمی ناساندنی وەرگێڕانی قورئانی پیرۆز بۆ هەورامی بەڕێوەچوو

رۆژی پێنجشەممە لە هەڵەبجە، ڕێوڕەسمی ناساندنی وەرگێڕانی قورئانی پیرۆز بۆ هەورامی، بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

نووسەر و وەرگێڕی هەورامی مستەفا عەباسی، دوای چەندین ساڵ بەرهەمی کۆششەکانی بۆ وەرگێڕانی قورئانی پیرۆز بۆ سەر هەورامی بە ئاکام گەیشت و لە ڕێوڕەسمێکدا دەقی چاپکراوی وەرگێڕانەکەی ناسێنرا.

ڕێوڕەسمەکە لە لایەن “یانەو سیاوچەمانە”ی ڕێکخرابوو، لەو چوارچێوەیەدا وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ڕێزلێنانی بەخشییە نووسەر و وەرگێڕ مستەفا عەباسی.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیمانگەی فیلمی ئەمریکی تۆم کرۆز خەڵات دەکات

ART

کۆمپانیای وەتری کێشە یاساییەکانی لەگەڵ ئەلیسا ڕادەگەیەنێت

ART

وەرزی پێنجەمی “Stranger Things” بڵاودەکرێتەوە

ART