zagros news agency

گرووپێکی چەکدار پێشنیاری هێنانەکایەی وەزارەتێکی ئەمنیی نوێ دەکات بۆ تەواوکردنی کابینەکەی زەیدی

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد کە ئەگەری دروستکردنی وەزارەتێکی ئەمنیی «نوێ» لە ناو کابینەی ئێستای حکومەتدا هەیە، تا لەگەڵ وەزارەتە ماوەکاندا لە «یەک پاکەیج» دەنگیان لەسەر بدرێت؛ هاوکات فراکسیۆنێک پێشبینی دەکات لە هەفتەی داهاتوودا کابینەی حکومەت تەواو بکرێت.

سەرچاوەکە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی «شەفەق نیوز» دیاری کرد کە یەکێک لە گرووپە چەکدارەکان — کە لەلایەن لێژنەی چوارقۆڵیی تایبەت بە کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دانوستانی لەگەڵ دەکرێت — داوای کردووە وەزارەتێکی نوێ وەک پشتیوان بۆ وەزارەتە ئەمنییەکان بێنرێتە کایەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە هەندێک لە گرووپەکانی بەرگری داوای ئیمتیازاتیان کردووە تا وەک گەرەنتی بێت، بەڵام حکومەت نایەوێت گەرەنتییەکان بگەنە ئاستی ئیمتیازات.

بەپێی سەرچاوەکە، زۆربەی داواکارییەکانی گرووپە چەکدارەکان کە وەک مەرج بۆ کۆنترۆڵکردن و ڕێکخستنەوەی چەک خستبوویانەڕوو جێبەجێ کراون، کە گرنگترینیان کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بوو.
ئاشکراشی کرد کە لە ئێستادا کشانەوەی قۆناغ به قۆناغی هێزەکانی تورکیاش لە خاکی عێراق بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. سویسرا و ئەڵمانیا یەکسان بوون و گەیشتنە قۆناغی داهاتوو

یاسین

هەواڵی نوێ دەربارەی پێکانەکەی ئاراوخۆ گەیشت

یاسین

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی شەهیدانی گوندی زەرگەزەوی دەکات

یاسین