ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لەبارەی خشتەی بودجە 2024 دەكات

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، كۆبوونەوەیەكی نائاسایی دەكات، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی خشتەی یاسای بودجە2024. پەرلەمانتارێكی عێراق، رایدەگەیەنێت، دەنگ بە خشتەكە دەدرێت و رەوانەی پەرلەمان دەكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 19ی ئایار، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، كۆبوونەوەیەكی نائاسایی دەكات، بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی خشتەی یاسای بودجەی 2024.

بەگوێرەی رۆژنامەی (سەباح)ی عێراقی، لەم هەفتەیەدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، خشتەكە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت، پێشكەشی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەكرێت.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوە كردووە، ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی وەزیران دەنگ بە خشتەی بودجە2024 دەدات و رەوانەی پەرلەمان دەكرێت.

بەپێی ئەوەی لە خشتەكەدا هاتووە، قەبارەی خشتەی بودجە 226 ترلیۆن دینارە، بەگوێرەی زانیارییەكان كەم دەكرێتەوە بۆ 210 ترلیۆن دینار.

هەواڵی پەیوەندیدار

سعودیە حاجیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح

نرخی نەوت لە نزمیدا جێگیرە

سەڵاح

رووسیا: ڕووبەڕووی جێگیرکردنی مووشەکەکانی ئەمەریکا لە ئەوروپا ده‌بینه‌وه‌

سەڵاح