zagros news agency

راگری كۆلیژی كۆمپیوتەر لە زانكۆی بەسڕە سزادرا

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەمڕۆ یەكشەم بڕیاری سەپاندنی سزای بەسەر راگری كۆلیژی كۆمپیوتەر لە زانكۆی بەسڕە دەركرد بەهۆی ئەنجامدانی كاری ناپەسند و بەدڕەوشتی لەنێو نووسینگەكەی بەرامبەر بە یەكێك لە فەرمانبەرەكانی.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بڵاوی كردەوە: دادگای تاوانەكانی بەسڕە بڕیاری دا سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر راگری كۆلیژی كۆمپیوتەر لە زانكۆی بەسڕە بسەپێنێ.

بڵاویشی كردەوە: بڕیارەكە بەگوێرەی بڕگەی ئەلیف لە ماددەی 132ی یاسای سزدانی عێراقی دەركراوە بەهۆی ئەوەی ئەو كارەی راگری كۆلیژەكە دوورە لە ئادابی گشتی و رەوشتی مامۆستایانی زانكۆ.

دوو مانگ بەر لە ئێستا لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی ڤیدیۆی راگری كۆلیژی كۆمپیوتەری زانكۆی بەسڕە بڵاو بووەوە كە تێیدا دەردەكەوت لەنێو نووسینگەكەی كاری بەدڕەوشتی لەگەڵ ئافرەتێك دەكات، سەرەتا وا بڵاوكرابووەوە كە ئافرەتەكە یەكێكە لە قوتابییەكانی، بەڵام دواتر دەركەوت كە فەرمانبەرێكی كۆلیژەكەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان: تاران بۆ ڕاگرتنی گرژییەکان داوای نێوەندگیریی لە قەتەر و عومان کردووە

یاسین

زوکەربێرگ بێهیوایی خۆی لە خاوبوونەوەی گەشەی بریکارە زیرەکەکانی AI Agents نیشان دەدات

یاسین

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

سەڵاح