zagros news agency

توێژینەوەیەک: پەستانی خوێن و رێژەی تووشبوون بە شەکرە رووی لە زیادبوونە

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و رێژەی تووشبوون بە شەکرە رووی لە زیادبوونە.

توێژینەوەکە لە زانکۆی واشنتن لە ئەمریکا ئەنجامدرا و دەرکەوت، شەکرە و بەرزە پەستانی خوێن لە کەسانی بەتەمەن رووی لە زیادبوونە.

دکتۆر میشێل بەراوێر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: پیسبوونی ژینگە، جگەرەکێشان، زیادبوونی کێش، کورتیی ماوەی دووگیانی و منداڵبوون بە نەشتەرگەری هۆکارن بۆ زیادبوونی ئەم دوو نەخۆشییە.

دکتۆر میشێل ئاماژە بەوەش دەکات، ئێستا نزیکبوونەوە لە هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە و بەرزەپەستانی خوێن وەکو ‘خواردنی خۆراکی خێرا و ئامادەکراو، جگەرەکێشان و خواردنی شیرینییەکان و وەرزش نەکردن’، بۆیە پێویستە کاری جیدیان لەسەر بکرێت، ئەگەرنا دەبنە تراژیدیایەکی مەترسیدار لە نەوەی داهاتوودا.

بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، ئێستا نزیکەی 34.4 ملیۆن لەس لە جیهاندا نەخۆشی شەکرەیان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم خواردنانە مەترسی توشبوون بە کێشە تەندروستییەکانی مێشک زیاددەکەن

lana

ئەو ڕێژەیەی پڕۆتین کە جەستە پێویستی پێیەتی

lana

دوو هەڵەی باو لەبارەی نەخۆشیی پاقلە بزانە

lana