zagros news agency

لە بەغدا هێرش کرایە سەر ‘چێشتخانەی ئەمەریکی

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاند، چێشتخانەیەک لە شەقامی فەڵەستین بە بۆمبی چێندراو کرایە ئامانج، هاوکات سەرچاوە ئەمنییەکان ئاشکرایانکردووە، چێشتخانەکە یەکێکە لە زنجیرە دەزگا و چێشتخانە ئەمەریکییەکان کە لەم دواییانەدا لە بەغدا کراوەتەوە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “دوو کەسی نەناسراو بە سواری ماتۆڕسکیلێکەوە بۆمبێکیان هەڵداوەتە بەردەم چێشتخانەکە.
ڕوونیشیکردەوە، ” زیانەکە تەنها بە چێشتخانەکە کەوتووە، هەروەها دەستبەجێ دەرگاکانی دەرچوون لە ناوچەکە داخران و تیمێکی کاری هاوبەش لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی باب ئەلشێخی بەغدا و لیوای شەشی فریاکەوتن، بە پاڵپشتی هەواڵگری پێکهێنرا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکان دوای سەیرکردنی کامێرای چاودێری و شوێنپێهەڵگرتن، تۆمەتباران ناسنامەیان ئاشکراکرا و دەستگیرکران، هەروەها دەست بەسەر ئەو ماتۆڕسکیل و دەمانچەیەش داگیرا کە پیێان بووە و ڕادەستی بنکەی پۆلیسیان کرد.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەڵمانیا بەشێک لە هێزەکانی لە هەولێر دەکشێنێتەوە

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا دەكات

یاسین

دەم پارتی: هێرشی سەربازی بۆ سەر ڕۆژئاوا پرۆسەی ئاشتی دەخاتە مەترسییەوە

سەڵاح