zagros news agency

عێراق دەیەوێت پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكان دوور بخاتەوە

پەرلەمانتارێكی عێراق، رایدەگەیەنێـت، عێراق دەیەوێت هەمان رێككەوتنی ئەمنی كە لەگەڵ ئێران هەیەتی، لەگەڵ توركیاش جێبەجێ بكات، بۆ دوورخستنەوەی پەكەكە لە سنوورەكان.

ئەمڕۆ یەكشەممە 14/7/2024، عامر فایز، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندووە، حكوومەتی عێراق دەمێكە هەوڵی كۆتاییهێنان بە بوونی پەكەكە لە عێراق دەدات.

روونی دەكاتەوە، گفتوگۆكان لەگەڵ لایەنی توركی بەردەوامە، لەبەرئەوەی عێراق دەیەوێت سەروەرییەكەی بپارێزێت، هەروەها عێراق رێگە نادات خاكەكەی ببێتە هۆكاری هەڕەشە بۆ سەر توركیا یان هەر وڵاتێكی دراوسێ.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوە كردووە، عێراق دەیەوێت هەمان رێككەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران هەیەتی، لەگەڵ توركیا جێبەجێ بكات.

ئەمە لە كاتێكدایە كە عێراق و ئێران، رێككەوتنی ئەمنی لە نێوانیان هەیە، بۆ دوورخستنەوەی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، لەسەر سنوورەكان و رێككەوتنەكە لە واری جێبەجێكردندایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ هه‌ولێر .. یادى ڕۆژی نیشتمانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ڕێوه‌چوو

یاسین

ئاگادارییه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌وه‌ بۆ هاووڵاتییان

سەڵاح

بەپەلە..لەچەند ڕۆژی داهاتوو پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە.. پارتی: پێکهێنانی حکوومەت نزیکە

یاسین