zagros news agency

سەدر دەگەڕێتەوە نێو مەیدانی سیاسەت

سەرچاوەكانی نزیك لە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، ئاشكرایان كردووە، كە سەدرییەكان دەگەڕێنەوە ناو پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و نزیكەی دوو مانگە بۆ هاتنەوە ناو مەیدانی سیاسی، كۆبوونەوە دەكەن و بڕیارە پێش هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، دەست بە چالاكییە سیاسییەكانیان بكەنەوە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە موقتەدا سەدر، بۆ ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) ئاشكرای كردووە، سەدرییەكان دەگەڕێنەوە بۆ پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و سەرەتا وەزیری رەوتی سەدر، محەمەد ساڵح عێراقی و لە قۆناغەكانی داهاتووشدا سەدر خۆی سەرپەرشتیی قۆناغەكانی گەڕانەوە دەكات و پێش وادەی هەڵبژاردن چالاكییەكانی بزووتنەوەكەی دەست پێدەكاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی سووریا: خوازیاری هاوبەشییەکی بەهێزین لەگەڵ ئەمریکا

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا  دابەزی

سەڵاح

پەرلەمان داوا لە حکومەت دەکات کارکردن بە پێناسەی گومرگی بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ ڕابگرێت

یاسین