وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكردووه، ئه‌و سه‌رژمێرییه گشتییه كه بڕیاره له تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌و عێراقیانه ناگرێته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین و ته‌نها دانیشتووانی نێوخۆ ده‌گرێته‌وه.
عه‌بدولزه‌هره هینداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانان رایگه‌یاندووه، به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، سەرژمێری گشتیی دانیشتوان و نیشتەجێبوون، کە لە بیستی مانگی تشرینی دووەمی ئه‌مساڵ دەکرءت؛ دانیشتوانی نێوخۆ دەگرێتەوە. ده‌شڵێت.
هینداوی دەڵێت: هه‌وڵی زۆریانداوه عێراقییه‌كانی تاراوگه له‌م سه‌رژمێرییه‌دا به‌شداربن، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستڕانه‌گه‌یشتن و نه‌بوونی ژمارەی ڕاستەقینەی عێراقییانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پرۆسه‌كه بەم شێوەیە سەری نەگرت.

هەواڵی داهاتوو